٢٣ نیسان ٢٠٢١ - ٢١:٤٤
ڕووسیا: ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ھیچ جێگرەوەیەک بۆ بەرجام بوونی نیە و ھەموو بەستێنێکی پێویستیش بۆ بووژاندنەوەی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە خۆش کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بە مەبەستی بووژاندنەوەی بەڵێنمەندیی لایەنەکان لە ھەمبەر ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکە خەریکی بەڕێوە چوونەو تەواوی لایەنەکانی بەرجامیش سوورن لە سەر ئەوەی کە بە ئەنجامی بگەیەنن.

«زاخارۆڤا» وتیشی: مۆسکۆ لە ھەوڵ و ڕاوێژی وڵاتانی ئەندام بۆ بووژاندنەوەی ئنەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە ڕەزامەندە.

خولی ھەژدەھەمی کۆبوونەوەکانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی سێ شەممە لە «گراندھۆتێل»ی ڤییەنا بەرپا کراو بڕیار درا ھەتا وتووێژەکان لە حەوتەی داھاتووش د ا بەردەوام بکرێن. 

342/